|
گرینگایەتی زمانی دایکی و
فێربوونی زمانی دووهەم
بۆچی فێربوونی زمانی زگماکی
گرینگه؟
گرینکه که مناڵ زمانی دایکیی خۆی
به باشی فێر بێت، و ئەو زمانه به
تەواوی ئاوێته‌ی هەست و هزری
ببێت. زمانی زگماکی کەرەسەیەکی
زۆر گرینگه بۆ فێربوونی
زمانه‌کانی تر، و یارمەتیدەره بۆ
ئەوەی مناڵ باشتر فێری زانستەکانی
تر ببێت.
ئەرێ مناڵ دەتوانێ هاوکات دوو
یان چەن زمانێک فێربێت؟
بەڵێ! مناڵ زۆر باش دەتوانێت
هاوکات دوو یان چەن زمان بەیەکەوە
فێر بێت، بە مەرجێک کە ئامادەکاری
و هاسانکاری پێویست و ئەوتۆی
پێشکەش بکرێت.
بەرپرسان یان دایک و باوکان
باشترە به چ زمانێک لەگەڵ
مناڵەکەیان بدوێن؟
دایک و باوکان دەبێ هەمیشە بە
زمانی خۆیان، واتا بە زمانی
زگماکی لە گەڵ مناڵەکانیان
ئاخاوتن بکەن. کاتێک کە دایک و
باوک بەیەکەوە هاوزمان نەبن، دەبێ
هەرکامەیان بە زمانی خۆی لە تەک
مناڵەکە قسان بکات.
باشە ئەگەر دایک و باوک هەمووکات
بە زمانی خۆیان لە تەک مناڵەکەیان
بدوێن، ئەی مناڵەکەیان دەتوانێت
فێری زمانی فینلەندی بێت؟
مناڵ زمانی فینلەندی لە باخچەی
مناڵان، پۆلی ئامادەیی، پۆلەکانی
قوتابخانه و هەروەتر لە هاوڕێیانی
فێر دەبێت. ئەگەر زارۆک وشەکان و
شێوەی بەکارهێنانیان به زمانی
خۆی به باشی بزانێت، ئەو کات
دەتوانێت مەبەستەکانی خۆی بە باشی
بە زمانی فینلەندێش دەرببڕێت.
چونکە ئەو تەوەرەی کە مەبەستیەتی،
پێشتر لە فکری خۆیدا بە زمانی
دایکی هەڵیدەسەنگێنێت و ئامادەی
دەڕبڕینی دەکات.
دایک و باوکان چۆن دەتوانن پەره
بە گەشەسەندنی زمانی زگماکی
مناڵەکەیان بدەن؟
بەرپرسانی مناڵ دەبێ بۆ
پەرەسەندنی ئاستی لێزانی زمانی
زگماکی مناڵەکەیان، هەمیشه بە
زمانی دایکی قسه‌ی لە گەڵ بکەن.
هەروەها بۆ پتر گەشەسەندن و
بەرەوپێشەوە چوونی ئاستی لێزانی
مناڵەکە، وا باشە مناڵەکەیان لە
وانەکانی پۆلی زمانی دایکی
قوتابخانەدا بەشداری بکات. شتێکی
تریش کە دەبێته هۆی گەشەکردنی
زمانی مناڵ، ئەوەیە کە لەناو
ماڵێ‌دا، بایەخی تایبەت بدرێ بە
زمانی زگماکی و کارێک نەکرێ کە
مناڵەکە هەست بەوە بکات کە زمانی
خۆی زمانێکی بێبایەخه، و بە
سووکی چاو لە زمانی زگماکیی خۆی
بکات. بەو چەشنه مناڵ هەست
پێدەکات کە زمانه‌کەی ئەویش
گرینگه و دەبێ بایەخی پێ بدات و
فێری بێت.
ئەرێ بەشداری کردن لە پۆلەکانی
زمانی دایکی ناو قوتابخانەدا
گرینگه؟
بە چەن هۆیەک مناڵ دەبێ لە
وانەکانی پۆلی زمانی دایکی
قوتابخانەدا بەشداری بکات: بە
یارمەتی وانەکانیی پۆلی زمانی
دایکیەوە هەوڵ دەدرێ پشتیوانی ئەو
زمانه بکرێت کە مناڵ بیری
پێدەکاتەوە، و هەوڵی گەشاندنەوەی
ئاستی لێزانی، و بەهێز بوون و
پاراو کردنی زیاتری زمانی مناڵەکە
دەدرێت. هەروەها هەوڵ دەدرێت
شێوەی پەیوەندی گرتن و چۆنیەتی
قسە کردن و وتەدەربڕین فێری
مناڵان بکرێت. لەو پۆلانەدا
هەروەتر تێدەکۆشرێ باری
کەسایەتی قوتابی بەهێز بکرێت و
مناڵ زیاتر خۆی، و ناسنامە و
کەسایەتیەکەی بناسێت.
چ ئەرکێک دەکەوێته سەر شانی دایک
و باوکان، بۆ بەهێزتر بوونی زمانی
فینلەندی مناڵەکەیان؟
فێربوونی زمانی دووهەم زۆرهاسانتر
دەبێت، ئەگەر مناڵ زمانی دایکیی
خۆی بە باشی بزانێت. لە ماڵەوە بە
چەن شێوەیەک دەتوانرێ به یارمەتی
زمانی زگماکی، هەوڵی فێربوونی
زمانی فینلەندی بدرێت. دایک و
باوکان دەتوانن یارمەتی جۆراوجۆر
بدەنە مناڵەکەیان، بۆ ئەوەی کە
زمانی فینلەندی باشتر فێر ببێت.
هەروەتر، مناڵەکان دەتوانن زمانی
فینلەندی لە هاوڕێکانیان، لە
قوتابخانە و یانەکانی وەرزشی و
یاریه جۆراوجۆرەکاندا فێر ببن.
لە قوتابخانەدا مناڵەکان لە
پۆلەکانی (S2)
دا ئەوەندەیان هەوڵ لەگەڵ دەدرێ،
تا پلەی زانیاری زمانەکەیان
بگاتەوە ئاستی هاوڕێ
فینلەندیەکانیان. بایەخدان بە
زمانی فینلەندی لە لایان دایک و
باوکانەوە، دەبێته هۆی ئەوەی کە
مناڵەکەشیان ئەو زمانە به نڕخ
هەلسەنگێنێ و زیاتر خۆی به
فێربوونی ئەو زمانەوە سەرقاڵ
بکات.
* ( ئەو نووسراوەیە کورتکراوەی
نامیلکەی زمانی من ـ هزری من، لە
بڵاوکراوەکانی ناوەندی پەروەردە و
فێرکردنه
).
ههڵگهڕاننهوهی له زمانی
فینلهندیهوه بۆ کوردی: تاهیر
ڕه‌شیدزاده

په‌روه‌رده به زمانی یه‌که‌م:
کێشه‌یه‌کی سیاسی یا خود
فه‌رهه‌نگی؟
ڕادیۆ زایه‌ڵه:
ڕۆژی 21 ی فێبرڤهری له لایه‌ن
یۆنسکۆوه
(
ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگیی ڕێکخراوی
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان)
وه‌ک ڕۆژی جیهانیی زمانی زگ‌ماک
به‌ناو کراوه. ئه‌م ناودانانه
له‌م ڕۆژه‌دا له کۆنفرانسی گشتیی
یۆنسکۆ له ساڵی 1999 به
مه‌به‌ستی یارمه‌تیدان به
هه‌مه‌ڕه‌نگیی زمانی و
فه‌رهه‌نگی دانراوه. ئه‌نجومه‌نی
گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کانیش ساڵی 2008ی به
ساڵی جیهانیی زمانان ڕاگه‌یاند.
به‌ڵام به‌ڕاستی زمانی زگماگی ـ
یا ڕاستتر بێژین زمانی یه‌که‌م ـ بۆ
ئه‌وه‌نده له په‌روه‌رده‌دا
گرنگه؟
ئاخۆ په‌روه‌رده به
زمانی یه‌که‌م، کێشه‌یه‌کی
سیاسییه یا فه‌رهه‌نگی؟
گرنگیی خوێندن به زمانی
کوردی، له ناوخۆ‌و و ده‌ره‌وه‌ی
وڵات چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێ؟
| |
به دوو فۆڕمات:
1
،
2
|
 |
پرۆفیسۆر هاشم ئه‌حمه‌د زاده،
سه‌رۆکی نێوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی
کوردی له زانکۆی ئێکسێتێری
به‌ریتانیا وه‌ڵامی ئه‌و
پرسیارانه ده‌داته‌وه.

زمانی کوردی مناڵانی کورد له
ئه‌وروپا له‌مه‌ترسیدایه
رزگار ره‌زا
چوچانی - سوید
حکومه‌تی سوید له‌گه‌ڵ خوێندنی
سویدی گرنگی و بایه‌خ به زمانی
دایکی هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ش
ده‌دات که‌له‌م وڵاته‌دا ده‌ژین و
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هاوکاری و
کارئاسانی بۆ هه‌موو ئه‌و
مامۆستایانه ده‌کات که به‌زمانی
دایکی خۆیان وانه به
هاونه‌ته‌وه‌کانی خۆیان ده‌ده‌ن.
له‌وڵاتی سوید رێژه‌یه‌کی زۆری
کورد ده‌ژین، به‌ڵام وێڕای
هاوکاریه‌کانی حکومه‌تی سوید بۆ
ئه‌وه‌ی به‌زمانی دایک بخوێنن،
زۆر که‌م له‌کورده‌کان گرنگی به
خوێندنی کوردی ده‌ده‌ن و
مناڵه‌کانیان نانێرن بۆ خوێندنی
کوردی، مامۆستایانی کوردیش له‌م
وڵاته ئه‌وه بۆ چه‌ند لایه‌نێک
ده‌گێڕنه‌وه. وه‌ک که‌مبونی بڕوای
نه‌ته‌وه‌یی بێ متمانه‌یی کورد
به ئایندهی کورد که‌مته‌رخه‌می
و خه‌منه‌خۆری دایک وباوکه‌کان و
حکومه‌تی کوردستان له‌م لایه‌نه
گرنگه که هه‌ره‌شه‌یه له
به‌کوردی مانه‌وه‌ی زمانی ئه‌و
منداڵه کوردانه‌ی له‌سوید
ده‌ژین.
پتر

21ی فێڤریه (دووی ڕه‌شه‌مه)
ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک
له به‌نگلادیش تا پێش سه‌ربه‌خۆ
بوونی له داگیرکه‌ریی پاکستان،
زمانی سه‌ره‌کی و فه‌رمیی زمانی
ئۆردوو بوو. ده‌سه‌ڵاتدارانی
پاکستانی چکۆله‌ترین
هه‌وڵه‌کان بۆ
په‌ره‌پێدانی زمانی به‌نگالیان
به توندترین شێوه سه‌رکوت
ده‌کردو ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی
که له پێناو زمانی به‌نگالیدا
تێکۆشانیان ده‌کرد له لایه‌ن
هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی
پاکستانه‌وه تیرۆر ده‌کران. بۆ
نموونه ئهبولبهرهکهت (مامۆستای
زانکۆی دا‌کا)، ڕهفیعهلدین
ئه‌حمه‌د (خوێندکار)، شۆفیر
ڕه‌حمان (کارمه‌ندی پایه‌به‌رزی
دادگای به‌نگلادیش) و ... ئه‌و
که‌سانه بوون که له ڕۆژانی 21
و 22 ی فێڤریه‌ی ساڵی 1952 دا له
لایه‌ن ده‌وڵه‌تی پاکستانه‌وه
تیرۆر کران.
به‌نگلادیش یه‌که‌م وڵات بوو که
له نوڤامبه‌ری 1999 دا پێشنیاری
دیاریکردنی 21ی فێڤریه‌ی وه‌کوو
ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی به
ڕێکخراوی یوونسکۆ پێشکه‌ش کرد.
له سیهه‌مین دانیشتنی گشتیی
ڕێکخراوه‌که‌دا وڵاتانی وه‌ک
ئیتالیا، فه‌رانسه، ئسپانیا،
نۆروێژ، دانمارک، سوێد، شیلی،
هۆڵه‌ند، سویس، پاراگوئه، کۆماری
دومینکن، هیند، مالزی،
عه‌ره‌بستانی سعوودی و له‌هستان و
... ده‌نگیان دا به‌م پێشنیاره.
هاوکات ڕێکخراوێکی تر له ژێر
ناوی "لایه‌نگرانی جیهانی زمانی
دایکی" (mother language lovers
of the world) له کانادا دروست
بوو که ئه‌ندامه‌کانی که‌سانێک
بوون له ڕه‌گه‌زی ئینگلیسی و
هیندی و ئاڵمانی و به‌نگلادیشی و
هۆڵه‌ندی و ... ئه‌م
ڕێکخراوه‌یه‌ش هه‌ر ڕۆژی 21ی
فێڤریه‌ی وه‌کوو ڕۆژی جیهانیی
زمانی دایکی پێشنیار کرد به
یوونسکۆ.
هه‌ر بۆیه ڕێکخراوی زانستی -
کولتووری فێرکاریی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتوه‌کان (یوونسکۆ) به
پێشنیاری ئه‌و ڕێکخراوانه‌و بۆ
ڕێز لێنان له شه‌هید دیبۆش (dibosh)
هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له ڕێگه‌ی
زمانی به‌نگالیدا گیانیان به‌خت
کردووه، ڕۆژی 21ی فێڤریه (واته
ئه‌و ڕۆژی تیرۆری دیبۆش و چه‌ند
که‌سێکی تر) ی وه‌کوو ڕۆژی جیهانی
زمانی دایکی دیاری کرد.
بۆ یه‌که‌م جار ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی
جیهانیی زمانی دایکی له فێڤریه‌ی
ساڵی 2000 له پاریس به‌ڕێوه‌چوو
که کاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رزی
وڵاتی فه‌رانسه و نوێنه‌رانی
وڵاته جۆراوجۆره‌کان و
زمانناسانی گه‌وره‌ی وه‌ک نوام
چامسکی و ... تێیدا به‌شدار بوون.
له‌م ڕێ‌و ڕه‌سمه‌دا "کووێچیرۆ
ماتسۆرا" به‌رپرسی گشتیی ڕێکخراوی
یوونسکۆ سه‌باره‌ت به هۆکاری
دیاریکردنی ئه‌م ڕۆژه قسه‌ی کرد.
هه‌ر وه‌ها په‌یامی کووفی عه‌نان،
به‌رپرسی گشتیی ئه‌و کاتی
ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان
خوێندرایه‌وه.
له مارسی 2001 ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی
جیهانی زمانی دایکی له ناوه‌ندی
خوێندنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زمانی
دایکی له دا‌کا پێته‌ختی
به‌نگلادیش به‌ڕێوه چوو. له‌م
ڕێوڕه‌سمه‌دا کووفی عه‌نان
به‌شداری کرد و وته‌یه‌کی له
به‌رز نرخاندی زمانی دایکی
خوێنده‌وه‌و هه‌روه‌ها سپاسی
خه‌ڵک و ده‌وڵه‌تی به‌نگلادیشی
کرد بۆ تێکۆشانه‌کانیان له پێناو
چه‌سپاندنی ئه‌م ڕۆژه. هه‌ر
وه‌ها ساڵی 2003 ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی
جیهانی زمانی زگ‌ماک له بنکه‌ی
یوونسکۆ به‌ڕێوه چوو.

زمانی کوردیش وه‌ک زمانێکی زیندوو
کۆدی خۆی وه‌رگرت
سه‌رۆكی به‌شی ئینگلیزی كۆلێژی
زمان له زانكۆی سلێمانی رایگه‌یاند ده‌زگای خزمه‌تگوزاری
تاقیكردنه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌یی كۆدی ژماره (342) ی له نێو
(143) زمانی جیهانیی زیندوودا داوه‌ته زمانی كوردی و
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌و هه‌نگاوه مانای دانپێدانانی
ده‌زگا زانستیه‌كانی جیهانه به زیندوویه‌تی زمانی كورديدا.
مامۆستا عه‌باس مسته‌فا به
ئاژانسی (ده‌نگه‌كانی عێراق) ی ڕاگه‌یاند "ده‌زگای
خزمه‌تگوزاری تاقیكردنه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌یی ئه‌مریكی جیهانی
ETS)
) كۆدی ژماره (342) ی له‌ناو
(143) زمانی جیهانی زیندوودا بۆزمانی كوردی دانا."
گوتیشی "یه‌كێك له هه‌ره سوده
گرنگه‌كانی ئه‌م كۆده نیشاندانی تێكه‌ڵبونی كورده له‌گه‌ڵ
زانسته جیهانیه‌كاندا و دانانی كۆدهكهش دانپێدانانی ده‌زگا
زانستی و زمانه‌وانیه‌كانی جیهانه به‌م راستیه."
مامۆستا عه‌باس ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا
كه "پێشتر ئه‌گه‌ر قوتابیه‌كی كورد بیویستایه له‌زانكۆكانی
جیهان تاقیكردنه‌وه ئه‌نجامبدات، داوای كۆدی زمانه‌كه‌یان
لێده‌كرد و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر زمانی كوردی كۆدی نه‌بوو
له‌وكاته‌دا ئه‌و قوتابیه وا ده‌ناسرا كه زمانی قسه‌كردنی
ره‌سمی نیه." رونیشیكرده‌وه كه ئێستا و دوای ئه‌وه‌ی زمانی
كوردیش وه‌ك زمانه زیندووه‌كانی جیهان كۆدی پێدراوه، قوتابیی
كوردیش وه‌ك خاوه‌ن زمانێكی ره‌سمی داوای تاقیكردنه‌وه پێشكه‌ش
ده‌كات.
ده‌زگای خزمه‌تگوزاری
تاقیكردنه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ییETS)
) ده‌زگایه‌كی زانستی
ئه‌مه‌ریكیه كه كارده‌كات بۆ
به‌ره‌و پێشبردنی په‌روه‌رده و فێركردن له‌سه‌ر ئاستی
جیهان.



نه‌ورۆز
جه‌ژنێکی کۆنی کورده‌واری
ساڵه هه‌رکی 
|